71 کوردستان

هەواڵی خۆش.. هەرێم دەیەوێ لەبەغدا پارەیەکی زۆر بۆ فەرمانبەران بپچڕێ

03:52 - 12/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 د. شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان داوای پشكی خۆی لە بودجە دەكات، ئەگەر بڕەكەیشی زۆربێ‌ بۆ ئەوەیە، قەرەبووی بەرزكردنەوەی پلەی چەند ساڵەی رابردووی فەرمانبەران بكاتەوە. 

 ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦،  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی حێراق ئاشکرایکرد، شاندی هەرێم و عێراق لە گفتوگۆی تەواودان بۆ ئەوەی پشكی كوردستان لە بودجەی 2027 جێگیر بكرێت، پرسیاری زۆر دەكرێت بۆچی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای بڕێكی زۆر دەكات؟ لەبەرئەوەیە كە قەرەبووی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران لە چەند ساڵی ڕابردوو بكرێتەوە كە ماوەیەكی زۆرە راگیراوە. 

زیاتر وتی: هەوڵی زۆر هەیە پێشێلكارییە دەستوورییەكان رابگیرێن و نیوەی داهاتی ناوخۆیش بۆ پارێزگاكان خەرج بكرێت، كە ئێستە گەڕانەوەی هەموو داهات بۆ ناوەند یەكێكە لە پێشێلكارییەكان. 

لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، د. شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا،  ئێستە دواكەوتنی مووچە لە تەواوی عێراقدا هەیە، بەڵام میكانیزمێك دۆزراوەتەوە بۆ ئەوەی چیتر مووچەی خەڵكی كوردستان نەخرێتە كۆتایی لیستی خەرجییەكان، بەڵام تا ئێستە كێشەكە ئەوەیە مووچە لە پارەی تر خەرج دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن