505 عیراق

مردن له‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كرد

04:06 - 22/07/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ مردن به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیادی كردووه‌ و 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق 8 هه‌زار و 106  تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا حه‌وت هەزار و 257 توشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابه‌زیوه‌ بۆ 90.8%‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 81 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 22 كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن