وەزیری ناوخۆی توركیا: ئەو ڕۆژانە نزیكبوونەتەوە بەپێ بچنە عێراق و سوریا
09:14 - 21/07/2021
"زەمەن"
وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، ئەو ڕۆژانە نزیكبوونەتەوە كە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بەپێ بچنە نێو عێراق و سوریا.
ئەم وتانەی سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا له وتارێكدا بوو له شاری شرنەخی باكوری كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، ئهوان بهرپرسیارێتییهكی گهورهیان لهسهر شانهو وتی: "ئێمه تهنها له خۆمان بهرپرسیار نین، هاوشێوهی گهلی خۆمان بهرپرسیارێتیی جۆگرافیای دهوربهری خۆیشیمان لهئهستۆدایه
وەزیری ناوخۆی توركیا، دەڵێت: پاراستنی ئاسایشی عێراق، سوریا، لیبیا، ئەفغانستان و جوگرافیای ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسیارێتی توركیایە.
لەلایەكی دیكەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، رایگهیاند: لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لیبیا و خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی خوشک و برا لیبییەکان خەباتیان درێژە پێدەدەین.
لە کاتی گەڕانەوەی لە کۆماری قوبرسی توركی باکوورەوە بۆ تورکیا، ئەردۆغان لە ناو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لەبارەی پرسی پەنابەره سوورییهكان وتی: لە ماوەی دەسەڵاتماندا هەر کەسێک پەنای هێنابێتە بەر ئەم وڵاتە، ئێمە پەنامان داوە. بە روون و ئاشکرایش دەیڵێم تا کاتێک ئێمە لە دەسەڵاتدا بین، پەنابەره سوورییهكان هەڵنادەینە ناو باوەشی بکوژەکانیان و پێیان ناڵێین بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.