لە تەندروستی هەولێرەوە هەشت داواكاری بۆ هاوەڵی نەخۆش
08:07 - 21/07/2021
زەمەن_هەولێر
لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر چەند داواكارییەكی لە هاوەڵی نەخۆش هەیە.
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگاداریەک بۆئەو هاوڵاتیانەی کە هاوەڵی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنان لە سەنتەرەکانی چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە،
سەنتەرەکانی چارەسەری تووشبوانی کۆڕۆنا لەخزمەتی ئێوەدان بۆ چارەسەرکردنی توشبوان،
بۆیە سەلامەتی و دووربونت بە کێشەو گرفتەکان و پاراستنی گیانی خۆتان و خانەوادەتان
دەبێت ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە پەێڕەو بکەن،
۱.دەبێت تەنها (١) هاوڵ لەگەڵ نەخۆش بێت.
۲.سەردانیکردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
۳.گۆڕینی هاوەڵی نەخۆش سێ ڕۆژ جارێک دەبێ بەپێی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی،
٤.جگەرەکێشان لەنێو نەخۆشخانە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٥. بردنی کەل و پەلی کارەبایی بەهەموو شێوەیەک قەەغەیە وەک( هیتەرو ، چاپەستی کارەبایی و هیتر....).
٦. هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنمایی پزیشک و نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستکاری کەل و پەڵ و ئامێرە پزیشکیەکان نەکات تەنها لە ڕێگەی پزیشک یان کارگێڕی نەخۆشخانە نەبێت.
۷.پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران لەخزمەتی ئێوەدان، پێویسته ڕێز لە ئەرک و خزمەتگرتنیان بگیرێت.
٨. پاراستنی کەل و پەلی نەخۆشخانە و پاک و خاوێنی نێو نەخۆشخانە ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر