پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی مزگه‌وت و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێت
07:02 - 18/07/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەهۆی
هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا، پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی مزگه‌وت
و ناوه‌نده‌كانی خوێندن دەخاتە بەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی
بۆ پەسەندكردنی.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی
عێراق، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە
ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو بژاردە خراوەتە بەردەم لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی
نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیران، كە گرنگترینیان بریتییە لە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی
2 هەفتە و تا كۆتایی ئەم مانگە و داخستنی سنوورەكان لەبەردەم هاتووچۆی گەشتیاران.
هەر بەپێی نووسراوەكە، بڕیار
دراوە بە داخستنی خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ
لە 18ی ئەم مانگەوە تاوەكو 16ی مانگی ئاب-ی داهاتوو لەگەڵ پەیڕەو كردنی خوێندنی
ئەلیكترۆنی.
وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، "قەدەغەكردنی
هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان و ڕێگری لە كۆبوونەوەی هاووڵاتیان و داخستنی مزگەوتەكان
و شوێنی پەرستشی هاووڵاتیان بۆ ماوەی ئەو مانگە".
لە نووسراوەكەدا جەخت لە
كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان بەڕێژەی 25% كراوەتەوە.
ئه‌و پێشنیارانه
لەكاتێكدایە، كەماوه‌ی مانگێكه ژماره‌ی توشبوون به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووته‌وه
و رۆژانه‌ی 8 بۆ 10 هه‌زار كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.