2522 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:28 - 17/06/2021

 زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 17-6-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رۆژێکی پپڕ لە ماندووبون بەڕێدەکەیت، چاوت زۆر لەسەرە و هەوڵبە لە دەوروبەرەکەت بۆ ماوەیەک کەمێک دووربکەوە، بیر لە پەڕەکانی رابردووت مەکەوە چونکە ناوتگەیەنێت بە ئامانج، وتەکانت هەمیشە بایاخی خۆی هەیە لەناو کۆمەڵگادا.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەوڵ دەدەیت کاتێکی خۆش دروستبکەیت و لەو فشارە دەروونیە رزگارت بێت کە لەسەرتە، لەرووی داراییەوە چەند گۆڕانکارییەک روودەدات، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی خۆشەویستەکەت ئاشتکەیتەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خەرجی رۆژانەت کەمکەوە، پێویستت بە پشوویەکی باش هەیە، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، هەوڵ بە ئەو پەیمانانەی بە دەوروبەرەکەت دەدەیت جێبەجێی کەیت و ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی خۆشەوسیتی لە نێوان هاوڕێکانت و کەسوکارت، زۆر وریاییت و هەمیشە تێبینیت لەسەر شتەکان هەیە، لە رووی سۆزدارییەوە لە خۆشەویستەکەت دڵنیا نیت و هەوڵبە گومانت کەمکەوە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
گرنگییەکی زۆر بە خانەواداکات دەدەیت، لەگەڵ کەسێکی نزیکت دەبێتە دەمەقاڵێتان بەڵام سەبرت هەبێت و چارەسەر دەبێت، تۆ کەسێکی هەستیار ورۆمانسیت و حەز بە راستگۆیی دەکەیت، ئێوارەیەکی پڕ لە هەست و خۆشەویستی بەڕێدەکەیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پشتگیریت دەکرێت لە هەموو شتێکدا، چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانت روودەدات، ئاگاداری تەندروستیت بە و پشوو وەرگرە، ئاگاداری وتەکانت بە با خۆشەوسیتەکەت بە هەڵە لێت تێنەگات.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
گرنگی بە دۆخی تەندروستیت و کارەکەت بدە، بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ دەورەبەرەکەت بکە، رۆژێکی خۆش بەڕێدەکەیت و هەموو شتەکان لە بەرژەوەندی تۆ روودەدەن، لەرووی سۆزدارییەوە لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت کاتێکی خۆۆش بەسەر دەبەیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
گرنگی بە پەیوەندییەکانت دەدەیت و لە بڕیاردان خێرایت، هەوڵ بە ئەو کێشانەی رووتێدەکەن گەورەیان نەکەیت، متمانە بە کەسە نزیکەکانت مەکە، کارێک نوێ دێتە رێگەت، کەمێک دبلۆماسیانە بیر بکەوە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ بیر لە رۆژانی رابردوو دەکەیتەوە، لەلایەکی دیکەوە بیر لە بەدەستهێنانی پارە دەکەیتەوە و سەرکەوتوش دەبیت، رۆژێکی خۆش بەڕێدەکەیت، لەرووی سۆزدارییەوە هەست بە باشی دەکەیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
رۆژێکی پڕ چالاکی و گەشبینی بەڕێدەکەیت، پلان دادەنێیت بۆ گەشتکردن، بەڵام ئاگاداری قسەکانت بە، لەرووی سۆزدارییوە هەست بەبێزاریی دەکەیت و بیر لەوە دەکەیتەوە  کەسێکی نوێ بێنتە ژیانتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت زۆر باشە، لە ئێوارەدا بەخت یاوەرت دەبێت کاتی خۆش بەسەر دەبەیت لەهەڵ هاوڕێکانت، کەسێک دێتە ناو ژیانتەوە، کە زۆر خۆشی دەوێیت و هەستی خۆی بۆو دەردەبڕێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی کە متەمانەو پێیان هەیە پرۆژەیەکی هاوبەش ئەنجامدەدەن، ئەم ئێوارە  ئەو فشارەی لەسەرتە نامێنێت، لەرووی سۆزدارییەوە هەست دەکەیت خۆشەویستەکەت لێت تێناگات، هەوڵبە بگونجێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن