911 تەندروستی

سوودەکانی شەربەتی سروشتی قۆخ

01:18 - 14/06/2021

زەمەن-تەندروستی

شەربەتی سروشتی قۆخ بەسوودە بۆ تەندروستی و دەتوانێت بڕێکی زۆر ئاو بە جەستە ببەخشێت.

 

ماڵپەڕی کونسلتو بڵاویکردەوە، پسپۆڕانی بواری تەندروستی روونیدەکەنوە شەربەتی سروشتی قۆخ چەندین پێکهاتەی گرنگی تێدایە.

 

قۆخ میوەیەکی بەتام و چێژی هاوینەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێکهاتەی بەسوود.زانیارییە تەندروستییەکان دەریدەخەن قۆخ ڤیتامین ئەی و سی و ماددەی سیلینیۆمی تێدایە لەگەڵ بڕێک ئاو و ئەم سوودانەی خوارەوەی تێدایە:-

- کێشی لەش دادەبەزێنێت چونکە وات لێدەکات زیاتر هەست بەبرسێتی بکەیت.
- رێگە لە هڵوەرینی قژ دەگرێت و شەکری خوێن رێکدەخاتەوە.
- دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و مولولەکانی خوێن دەپارێزێت.
- گورچیلەکان و بۆری هەناسە لە هەوکردن دەپارێزێت.
- دەتوانێت خەوێکی ئارامت پێ ببەخشێت.




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن