شار
10:44 - 11/06/2021
سوارە
کافرۆشی
شەو
داکشا
شار
خامۆشە
شەو
مەمکی خستۆتە دەمی شار و
کۆڵان
خەوی لێکەوتووە
ئەستێرە
شار رائەژەنێت
کوچە
مینا زارۆکێکە
لێ
شار پیر و کەنفت بووە
ئەو
سبەینان گاڵگۆڵکێ دەکات
نیوەڕوانیش
لەسەر پێی خۆی
دەوەستێت
و
ئێوارانیش
خۆی دەدات بەسەر
گۆپاڵێکدا
و
لە
دوا تیشکی خۆر دەنۆڕێت
شار
ماندووە
ئەو
هێزی جەنجاڵی نییە
تاقەتی
پلیشانەوەی
ئەم
هەموو پێڵاوەی نییە
لێ
بێدەنگیش کاسی کردووە
بێدەنگییەک
رۆنیشتوانی
چەشنی رۆبۆت
سپێدە
زوو دەچن بۆ کار
ئێوارانیش
هەموو پێکڕا
دەچنەوە
نێو پێخەف و
کۆلیتەی
قوڕاوی خۆیان
کەسێک
نییە هاوار بکات
شار
ماندووە
بێدەنگیتان
گوێیەکانی کاس کردووە..