مه‌ینه‌تیه‌كانی گوندنشینانی كورد له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریدا
09:09 - 09/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كۆمه‌ڵگای لادێی له
باشوری كوردستان، یان مه‌ینه‌تیه‌كانی گوندنشینانی كورد له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی ژووری ناوچه كوردستانیه دابڕێنراوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆرانه.
له به‌رگی یه‌كه‌مدا قه‌زای
دوبز به نمونه وه‌رگیراوه، تێیدا كورته‌یه‌كی مێژوویی و پێكهاته‌ی ئیكۆلۆژی و
ره‌وشی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی قه‌زای دوبزی له نامیلكه‌یه‌كی (252)لاپه‌ره‌ییدا
خراوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و داموده‌زگا حكومی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌م ناوچه گرنگه‌ی باشوری كوردستان .
قه‌زای دوبز یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای كه‌ركوك
و گونده‌كانی ئه‌م قه‌زایه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌عریب
بوون له ماوه‌ی سه‌د سالی رابردوودا ، به‌ڵام سەره‌رٍای گرنگی
و بایەخی ناوچه‌كه به گشتی لە پرسە نەتەوەییەكانی كورددا، هێشتا توێژینەوەیەكی ئەكادیمی
فرە رەهەندی له‌سه‌ر ئەنجام نەدراوە ، كە زۆر پێویست بوو لە ماوەی (30) سی ساڵی رابردودا
چەندین كۆنفرانس و كۆنگرەی زانستی لەسەر كلتوری ناوچەكەو ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان
و چۆنیەتی بەكارهێنانی سەرچاوە مرۆیی و ئابوریەكانی قه‌زای دوبز ببەسترایە، دوبز ببوایه‌ته چه‌قی
بایه‌خپێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كاری سه‌ره‌كی
حكومه‌تی هه‌ریم بوایه ..
ئەم توێژینەوەیه هەوڵێكە بۆ روونكردنەوەی رەوشی ژیانی كۆمەڵایەتی و كلتوری
قەزاكە، لە پێشەكیەك و دوو ته‌وه‌ر پێكهاتووه . ته‌وه‌ری یه‌كه‌می له پێنج به‌ش
پێكهاتووه‌و ته‌رخانكراوه بۆ خودی قه‌زای دوبز خۆی ، واته ناوه‌ندی قه‌زاكه ،
ته‌وه‌ری دووه‌میش له دوو به‌ش پێكهاتووه ، بۆ ناحیه‌كانی سه‌ر به قه‌زاكه ته‌رخانكراوه.
لە بەشی یەكەمدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر سیسته‌می ئیكۆلۆژی قه‌زای دوبز ، له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا بابه‌ته‌كانی وه‌كو ناو، شوێن و رووبەر ،تۆپۆگرافیای زەوی ،باران و سەرچاوەكانی ئاو،
رێگاوبان و پێكهاتەو دابەشبوونی دێموگرافی قەزای دوبز روون كراونه‌ته‌وه ، له به‌شی
دووه‌مدا باسی ئابوری و سەرچاوەكانی بژێوی دانیشتونی دوبزكراوه ،كه بابه‌ته‌كانی
وه‌كو كشتوكاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداری و مەروماڵات و پیشە دەستیەكان وكارگەو بەرهەمهێنانی
پیشەسازی و بازاری میللی و سیما كلتوریەكانی شارنشینی لە دوبز و بازرگانی ده‌گرێته‌وه.
بەشی سێیەمی باسی بابه‌تی
ژیانی كۆمەلایەتی و پێكەوە ژیان لە قەزاكه ده‌كات ، له یه‌كه بنچینه‌ییه‌كانی
كۆمه‌ڵگاوه ده‌ستپێكراوه ، وه‌كو خێزان و شێوازی هاوسەرگیری و خزمایەتی و بنەچەی
بنەماڵەكان و تیرەو خێڵەكان وپێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی له قه‌زای دووبزدا ،
له به‌شی چواره‌مدا باسی دەسەڵات و دامەزراوە خزمەتگوزاریەكان كراوه، وه‌كو
دەسەڵات و كۆنترۆڵی كۆمەڵایەتی و حیزبە سیاسایەكان و پەیكەری كارگێری له بواری
پەروەردە و تەندروستی و بواری خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌كانی قه‌زاكه‌و كه‌موكورتی
و پێویستی و ئاستی گه‌شه‌كردنیان به پێی قۆناغه جیاوازه‌كان خراوه‌ته به‌ر باس
ولێكدانه‌وه ، له بەشی پێنجەمدا كه دووا به‌شی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه و تایبه‌ته
به ناوه‌ندی قه‌زاكه، ته‌رخانكراوه بۆ ئاین و بیروباوەڕی دانیشتوانی دوبز ، وه‌كو
ئاین و مەزهەب و رێبازە ئاینیەكان وداب ونەریتی كۆمەڵایەتی و بۆنە ئایینیەكان و
مردن و رێورەسمی ناشتن و رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی و جیهانبینی دانشتوان له ناوچه‌كه‌دا.
له ته‌وه‌ری دووه‌مدا
بابه‌تی یه‌كه كارگێریه‌كانی قه‌زاكه
خراوه‌ته به‌ر باس ، به سه‌رتایه‌كی میژوویی ده‌ست پێ ده‌كات و دوواتر له دوو
به‌شدا ،به‌شی شه‌شه‌م بۆ ناحیه‌ی پردێ و به‌شی حه‌وته‌م بۆ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان
ته‌رخانكراوه به هه‌موو ئه‌و وردكاریانه‌ی له سه‌ر ئاستی ناوه‌ندی قه‌زاكه ئه‌نجامدراوه
، بۆ ناحیه‌كانیش به هه‌مان شێوه به‌ڵام كورتتر وپوخته‌تر ئاماژه‌یان پێكراوه، له
كۆتاییشدا ئەنجام و دەرئەنجامەكانی نوسینه‌كه وه‌كو تویژێنه‌وه‌ی
زانستی خراوه‌ته‌روو له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشنیار‌و راسپاردەیه‌ك بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
و تویژه‌رانی ئاینده ، دوواتر لیستی سەرچاوەكان و كۆمه‌ڵێك وێنه‌و
به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و هه‌ندێك پاشكۆ دانراون ،بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو دیكۆمێنتێكی
میژوویی راستی مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌لكی ناوچه‌كه پیشان بده‌ن.
کلیک لێرە بکە