سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تاوتوێی گێرانەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان دهكهن
11:00 - 08/06/2021
زهمهن_بهغدا
سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
كۆبونهوه و چهند پرسێكیان تاوتوێكرد، لهوانه گێرانەوەی پارە بە
تاڵانبراوەکانی عێراق بۆ دهرهوهی وڵات.
بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ
سێشەممە 8 ی حوزەیرانی 2021 پێشوازیکرد لە راب دۆمینیک، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا.
لە دیدارەکەدا کە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی
عێراق و بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بوون
گفتوگۆکرا سەبارەت بە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و بەریتانیا
لە سەرجەم بوارەکاندا لە رێگەی ئەو لێکتیگەشتنە ھاوبەشەی کە لە نیوان ھەردوو وڵات
واژووکرا ئەمڕۆ کە جەختدەکاتەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەجۆرێک لە
بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بێت لە بوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری، کە سوودی ھەیە
بۆ هەموو ناوچەکە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری. بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی
كۆمار.
ھاوکات دووپاتکراتهوە لە بەھێزکردنی هەماهەنگی بۆ
بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی ئیداری و دارایی و گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و
بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی
ژینگە پەیوەست بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی و
ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەو بوارە گرنگەدا کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردوەتهوه
کە عێراق رووەو پەیوەندییە هاوسەنگەکان ھەنگاودەنێت لەسەر بنەمای کاری هاوبەش
لەگەڵ وڵاتانی دۆست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە
ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتیوانیکردن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە
بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەندروستی و ژینگە کە سوودی بۆ هەمووان ھەیە.
بهپێی
راگهیهندراوهكه، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ
پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و رۆڵی کارای عێراق لە ناوچەکە دووپاتکردەوە،
ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هاوئاهەنگی و ھاریکاری لەبوارەکانی ئابووری
و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بەدەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ
عێراق دەربڕی.
2626