خشتەی دابەشکردنی مووچەی سێشەممە تا پێنجشەممە
10:45 - 23/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی
كوردستان
رۆژی
سێشه‌ممه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت و تاسه‌ری مانگ
مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی چه‌ند
مانگێكه لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییه‌وه كاری پێده‌كرێت، ڕۆژی
سێشەممە 25ی ئایاری 2021، هه‌ر یه‌كه له:
-وەزارەتی تەندروستی.
-دیوان و لیواكانی وەزارەتی
پێشمەرگە.
-یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمه‌رگه.
-وەزارەتی دارایی و ئابووری.
-وەزارەتی ناوخۆ.
-فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و
بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و رەگەزنامە مووچه وه‌رده‌گرن.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 26ی
ئایار هه‌ر یه‌كه له:
-وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
-مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
و زیندانیانی سیاسی.
-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی
ئایار هه‌ریه‌كه له:
-ئەنجوومەنی ئاسایش.
-دەزگای گشتیی ئاسایش.
-وەزارەتی کار وکاروباری
کۆمەڵایەتی.
-خاوەن پێداویستە تایبەتەکان.
-ئەنجوومەنی دادوەری.
-وەزارەتی داد.
-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.
-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری
ئایینی.
-وەزارەتی پلاندانان.
-وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
-دیوانی چاودێریی دارایی.
-دەستەی مافی مرۆڤ.
-ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم.
-دەستەی ژینگە.
-دەستەی وەبەرهێنان.
-دەستەی دەسپاکی.
-کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
-دەزگای مین.
-وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی.
به‌پێی خشته‌كه، تاوه‌كو
31ی مانگ، مووچه‌ی مانگی پێنجی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا
به‌غدا پاره‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، پێده‌چێت دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری
2021، بە هەمان میكانیزمی پێشوو دابه‌شبكرێت، واتا به لێبڕینی سەدا 21 بۆ
فەرمانبەران و مووچە خۆران، سەدا 50 بۆ پلە باڵاكانی وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو
بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكار‌و دادوه‌رو به‌رێوه‌به‌ری گشتی.
حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە به بێ لێبڕین،
پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام حكومه‌ت ده‌ڵێ داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆ‌و
فرۆشی نه‌وت 700 ملیاره، به‌وپێیه کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە
706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.
له‌ماوه‌كانی رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌شداره
له حكومه‌ت، به راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی و فراكسیۆنه‌كه‌شی له په‌رله‌مان، هاوته‌ریب
له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆتایپێهاتنی لێبڕینی مووچه‌ی كردووه.
بڕیاری لێبڕینی مووچه كه چه‌ند مانگێكه په‌یڕه‌و
ده‌كرێت و كۆتایپێهێنان به نه‌هێشتنی لێبڕین، پرسێكی سیادییه و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیراندایه. سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوودا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه
كه ئه‌گه‌ر داهات زیادبێت بڕی لێبڕین كه‌مده‌كه‌نه‌وه تا ئاستی نه‌هێشتن.