ئەو کرێمەی بۆ ژێر چاوەکان بەکاردێنیت پێویستە چۆن بێت؟
01:54 - 03/05/2021
زەمەن-تەندروستی
بۆ ئەوەی پێستمان بە گەنجی بمێنێتەوەو نیشانەکانی پیری درەنگتر دەربکەوێت، پێویستە کاتێک تەمەنمان نزیکی سی ساڵی دەبێتەوە کرێمی ژێر چاو بەکار بهێنرێت، بۆ ئەوەی بە گەنجی دەربکەوێت و بە شێداری بمێنێتەوە و کەمتر هەست بە وشکی و چرچ بونی ژێرچاو بکرێت.
گرنگترین ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی کرێمی ژێرچاو:
- کرێمەکە بە پەنجە بە شێوەیەکی بازنەیی بڵاو دەکەینەوە.
- ئەو کرێمەی بۆ ژێر چاو بەکاری دەهێنین بەهیچ شێوەیەک نابێت بەر بەشەکانی کەی چاو بکەوێت.
- پێش بەکارهێنانی دژەخۆر و کۆنسیلەر پێویستە سەرەتا کرێمی ژێرچاو بەکاربهینین.
- دڵنیابەرەوە لە کوالێتی ئەو کرێمەی کە بۆ ژێر چاو بەکاری دەهێنیت.