38 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زۆرترینی له دهۆك و سلێمانیین
04:10 - 02/05/2021
زەمەن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى
عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ زۆرترین
مردن له پاریزگای دهۆك و سلێمانی تۆمار كراوه.
لە 24 کاتژمێری
رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق چوار هه‌زار و 564 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون،
لە بەرامبەردا حه‌وت هەزار و 859 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گه‌یشتوه‌ته 89%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى
عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە،
لە 24کاتژمێری رابردوودا، 38 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 17 كه‌سیان
له هه‌رێمی كوردستان بوون.