منەتی چی بەسەر گۆڕاندا دەكەن؟
10:21 - 27/04/2021
زەمەن_دیسكی شیكاری
هەرچەندە چاكسازی چەقی ئامانج و رێككەوتنی
بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بەڵام نزیكەی دوو ساڵە ئەوەی لە
واقیعدا بەدیهاتووە بارتەقای رێککەوتن و بەڵێنەكان نیە.
حاڵی حازر لەلای دەسەڵاتداران پرسی چاكسازی و خەمخواردن
لە ژیانی خەڵك، هەنگاوی گەورەی بۆ نەهاوێژراوە و زیاتر لە تەلەفزیۆن و لێدوانی بەر
كامێراكاندا رەنگیداتەوە، لە واقیعدا دزی و گەندەڵی، بەهەردەردان و دەستتێوەردانی
حزبی، ناشەفافیەتی مەلەفی نەوت، رۆتینات و شكست، زۆربەی سێكتەرەكانی دیكەی تەنیوە.
گۆڕان بەڵێنی بە دەنگدەر و جەماوەرەكەی داوە كە
بۆ چاكسازی خەبات بكات، بەڵام كە دەبینرێت رەنگدانەوەی بەسەر كاروباری حكومەتەوە نەبووە
و رەنگینەداوەتەوە بەبێ بێدەنگی دانانیشێت و نوێنەرەكانی لە پەرلەمان بەردەوام دەبن
لە هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی.
هەنگاوەكانی یەکێتی و پارتی لە حكومەت هێندە بە
ئاڕاستەی كاتكوشتن و موماتەلەیە بە مەسەلەی چاكسازییەوە نیو هێندە بۆ بەرجەستەكردنی
نیە لە واقیعدا.
لە ناو خودی حكومەتیشدا، تیمی وزاری گۆڕان بە جۆرێك
لە جۆرەكان تەنیایە و هەر ئەو لە خەمی چاكسازییدایە، ئەگەر چاكسازییەكانی وەزارەتی
دارایش نەبوایە ئەم حكومەت بە ئەستەم دەیتوانی بە لێبڕینیشەوە مووچە بدات.
هاوتەریبی تیمە وزارییەكەش فراكسیۆنەكان هەمیشە
پێداگر بوون لە ئەنجامدانی چاكسازی و كۆتایهێنان بە گەندەڵی و ناشەفافیەتی.
گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانی
كوردستان، له دانیشتنی پەرلەماندا رایگەیاند، "هیچ رێککەوتنێکى سیاسی بەربەست
نییە لەبەردەم ئەوەى پەرلەمانتارانى گۆڕان رەخنە لە حکومەت بگرن".
وتیشی: چاوپۆشى ناکەین لە لێبڕینى موچە و گەندەڵى
و قاچاخچێتى، ئێمە دەزانین حکومەت ئوتێلى پێنج ئەستیرە نییە، بەڵام نەهاتوین
دابنیشین بۆ ئەوەى قڕ و قەپ بکەین و هیچ نەڵێین".
لەگەڵ ئەوەی هەردوولایەنەکەی دەسەڵات ئامادەنەبوون
لەسەر ئاستە حكومیەكە پابەندی تەواوی رێككەوتنەكان نەبوون و هەنگاوی گەورەی
چاكسازیان نەناوە، هاوكاتی ئەوەش لەسەر ئاستە سیاسی و ئیعلامییەكە بەردەوامن لە
پڕوپاگەندە و جەنگی دەرونی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، دوور لە پرەنسیپی هاوپەیمانی و
دۆستایەتی.
لەم نێوەندەدا كۆمەڵێك وردە سیاسی بێ سەنگ و رەدووكەوتی
بەرژەوەندی تایبەت، كە لەناو ویژدانی گۆڕانخوازاندا بە خەڵكانی بێ پرەنسیپ و بێ وەفا
ناسراون، بە موناسەبەو بێ موناسەبە خەریكی فریودان و چەواشەكارین.
بەهۆی دەرگای ئاواڵایی گۆڕان بۆ سەرجەم چین و
توێژەكان و قەناعەتبوون بە هێنانە پێشەوەی خەڵكی هەژار و بێ پشت و پەنا بۆ ناو كایەتی
سیاسی و حكومڕانی دەرفەتی ئەوەیان بۆ هاتە پێشەوە، زیاتر لە سەنگ و قورسایی خۆیان
دەستیان بە پۆست و پایە بگات و دواتریش سەنگەر و ریزی چاكسازیی و گۆڕانخوازانیان بەجێهێشت
و چوونە ناو زەلكاوی گەندەڵی و ئێستا بوونەتە داردەستی دەربار و رۆژانە پەلاماری
قولەپێی سەركردە و رەمزەكانی گۆڕان و پرۆژەكەی دەدەن.
دەسەڵات بۆ ئیحراجكردنی گۆڕان، ئەو دەموچاوانە
زوو نیشانی خەڵك دەدات و لەو رێگەیەوە دەیەوێت لە پێگە و هەڵوێستی گۆڕان بدات كە بەردەوام
لەبەرژەوەندی بەرەی خەڵك و جەماوەر بووە.