دۆخی توشبووانی كۆرۆنا له نهخۆشخانهكانی سلێمانی ئاشكرا دهكرێت
11:13 - 22/04/2021
زەمەن_سلێمانى
تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لە ئێستادا 112
توشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى لە ژێر ئۆکسجیندان و چارەسەر وەردەگرن.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، لە 24
کاتژمێرى رابردوو، 28 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى داخڵ کراون و
کۆى گشتى ئەو توشبوانەى لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا چارەسەر وەردەگرن،
گەیشتوەتە 125 نەخۆش.
بەپێى ئامارەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى، لە 24
کاتژمێرى رابردوو چوار توشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە و 27
توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستادا لەکۆى 125 نەخۆش،
112 کەس لەنەخۆشخانەکان لەسەر ئۆکسجینن، 20 کەس لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری
چڕدان، 13کەس لەسەر ئامێری cpap.