688 تەندروستی

سوودی خواردنی ماست لە پارشێودا

12:02 - 22/04/2021

زەمەن-رەمەزان
چەندین هۆکار هەیە کە وادەکات خواردنی ماست بۆ ژەمی پارشێو باشترین بێت، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و خومرەی سروشتی تێدایە کە بەسودە بۆ لەش.

ماست جگە لەوەی بڕێکی زۆر  پرۆتینی تێدایە و لەکاتی ڕۆژوودا چالاکت دەکاتەوە و لەش قورسی ناهێڵێت.

خواردنی ماست لەش شێدار دەکاتەوە و هەستی تینویەتی ناهێڵێت، بەکتریا بەسودەکانی ناو گەدە زیاد دەکات و کرداری هەرس باشتر دەکات.

لەکۆتایدا پێویستە بزانیت خواردنی ماست ددان لە کلۆربوون دەپارێزێت و بە شێوەیەکی گشتی کێشەکانی پوک چارەسەر دەکات و بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناهێڵێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن