ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ ئەم کەسانە دابیندەکرێت
11:27 - 20/04/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ لەمەودوا مامۆستایان و خوێندكاران دەتوانن
بەخۆڕایی ئینتەرنێت بەكاربهێنن بۆ بەشداری لە خوێندنی ئۆنلاین.
وەزارەتى
پەروەردە دەڵێت، ماۆمستایان و خوێندكاران دەتوانن بەخۆڕایی ماڵپەری www.ewane.krd بەكاربهێنن لەڕێگەی ناردنی نامە بۆتۆڕەكانی
كۆڕەك - ئاسیا-زەین كە تایبەتە بە خوێندنی ئۆنلاین.
بۆكۆڕەك: ژمارە
1 بنێرن بۆ 286
بۆ ئاسیا : ژمارە
1 بنێرن بۆ 3110
بۆ زەین : ژمارە
131 بنێرن بۆ 21777