کوردستان

دادوەرەکان داوا لە حكومەت دەکەن مووچەی تەواوەتی وەربگرن

09:57 - 19/04/2021 161 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمی كوردستان


زیاتر لە 400 دادوەر، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن، مووچەی تەواوەتیان پێبدرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.

 

ئەنجومەنی دادوەری، لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی هەرێم ئاماژەیان بەوەكردوە، مووچەی ئەوانیش وەك پلە تایبەتەكان سەدا 50 بڕدراوە و ئەمەش بووەتە جێگەی نیگەرانی لە نێو چینی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی و رۆژانە داواكارییەكانیان لەسەر ئەم بابەتە بەرز دەكەنەوە.

دادوەرەكان ژمارەیان 408 كەسە، لە نوسراوەكەدا باسلەوەكراوە دۆخی داراییان خراپە و وردە وردە كاریگەری لەسەر ژیانیان كردووە.

دەقی نوسراوەكە:



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement