485 تەندروستی

پێنج خواردن پێویستە لە كاتی ڕۆژوو شكاندندا بخورێت

11:57 - 19/04/2021

زەمەن-رەمەزان
پێنج جۆر خواردن كە لەكاتی بەربانگ یان ڕۆژوو شكاندندا دەتوانن بیخۆن كە یارمەتی لەشیان دەدەن تاوەكو قەرەبووی ئەو وزە و شلەیە بكەنەوە كە لەماوەی ڕۆژووگرتنەكە لێیان ڕۆشتووە.
 
لەمانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك بەرۆژوو دەبن و لەو ماوەیەدا هیچ خواردن و خواردنەوە ناخورێت ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی شلە و وزە و ماددەی تر لەناو لەشدا.

ئەو خواردنانەی  بۆ کەسی رۆژووگران بەسوودە لەكاتی بەربانگدا بیخوات:
 
- سەوزەكان:
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو لەناو سەوزەدا بەتایبەت لەناو خەیار و كاهو كە یارمەتی لەش دەدات تاوەكو قەرەبووی ئەو بڕە ئاوە بكاتەوە كە لەڕۆژدا لەلەشدا كەمدەبێتەوە.
 
- شۆربا:
شۆربا بەسەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی شلەمەنی دادەنرێت چونكە یارمەتی گەدە دەدات تاوەكو ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی خواردن و لەگەڵ ئەوەشدا بە خواردنە هێوركەرەوەكان دادەنرێت و هەرسكردنی ئاسانە.
 
- خورما:
خورما وزەیەكی باش بە لەش دەبەخشیت، بەتایبەت بۆ ڕۆژووان و یارمەتی دەردانی ئەنزیمەكانی هەرسكردن دەدات بۆ ئامادەسازی بۆ ژەمەكانی داهاتوو بەتایبەت خواردن دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێكی درێژ لە خۆگرتنەوەی ئاو و نان.
 
- ماست:
ماست بڕێكی زۆر لە كالیسیۆم و پڕۆتینی تێدایە و بە خواردنە پارێزەكان دادەنرێت و بڕێكی زۆر لە بەكتریای بەسوودی بۆ گەدە و كۆئەندامی هەرس تێدایە.
 
- میوە:
میوە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەڕكردنی لەش و بەخشینی وزەی پێویست بە لەش بەتایبەت شووتی و ئەنەناس و پرتەقاڵ.
 
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن بڕی پێویست لە ئاو بخۆنەوە وەك قەرەبوویەك بۆ ئەو ماوەیەی كە لەڕۆژدا ئاوی لەش بەشێوەی ئارەقكردنەوە یان میز دەردەچێتە دەرەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن