زیانی زیاتری جگەرە کێشان لە مانگی رەمەزاندا
04:43 - 18/04/2021
زەمەن-رەمەزان
ئەگەر رۆژوەوان دوای بەربانگ و نان خواردنی ژەمی ئێواران جگەرە بکێشین، زیانە تەندروستییەکانی دە هێندە زیاد
دەبێت.
پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەر دوای رۆژووشکاندن و نانخواردنی ئێواران جگەرە
بکێشرێت، هەر یەک جگەرەیەک بەرامبەر ئەوە وایە 10 جگەرەت کێشابێت، بەهۆی بەتاڵی گەدەی
مرۆڤ و نەخواردنی هیچ جۆرە خۆراكێك.
جگەرە كێشان لەو كاتانەدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ هەروەها
جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی شێرپەنجە و چەندین كێشەی تەندروستی دیكە زیاد دەكات، هەروەها
فشاری خوێن بەرزدەكاتەوە.
پسپۆڕەكان رێنمایی دەدەنە كەسانی جگەرەكێش، کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەوهۆیەی
بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاتژمێر بەرۆژوو دەبیت و جگەرە ناکێشی، ئەمەش دەرفەتێكی
گونجاوە بۆ وازهێنان و کەمکردنەوەی جگەرە کێشان.