بایدن: وەرگرتنی پەنابەران بۆ ئەمساڵ زیاد دەکەین
12:24 - 18/04/2021
زهمهن_جیهانی
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەو
رەخنانەی لەلایەن رای گشتییەوە ئاراستەی کرا، ئاماژەی بەوە کرد کە سنووری وەرگرتنی
ئەو پەنابەرانەی رۆژی هەینی بۆ ٢٠٢١ وەک ١٥ هەزار راگەیاندرا، بەرز دەکەنەوە.
جۆ بایدن لە ویلایەتی دیلاوێر
کە پشووی کۆتایی هەفتەی تیادا بەسەر برد، سەبارەت بە سنووری پەنابەران بۆ
پەیامنێران دوا.
جۆ بایدن لە وەڵامی
پرسیارێکدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بۆ ئەمساڵ وەری دەگرن، وتی: ''ئەو
ژمارەیە زیاد دەکەین. ئەگەر ئەو قەیرانەی لە سنووری باشوور لەبارەی گەنجان
بەردەوام نەبووایە، دوو شتمان بە یەکجار نەدەکرد. لەبەرئەوە ئێستا ئەو ژمارەیە
بەرز دەکەینەوە''.
کۆشکی سپی، رۆژی هەینی لە
راگەیەندراوێکدا سنووری وەرگرتنی پەنابەرانی راگەیاند کە ١٥ هەزارە و دۆناڵد ترەمپ
بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ دایناوە و بە کەمترین ژمارەی دادەنرێت لە مێژوودا، ئەو بڕیارەش
لەلایەن رای گشتیی و ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێسەوە رەخنەی لێگیرا.
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی،
سەبارەت بە بابەتەکە باسی لەوە کردبوو کە ژمارەی کۆتایی لەلایەن جۆ بایدن-ەوە تا
مانگی ئایار رادەگەیەندرێت.