چەند ئامۆژگارییەک بۆ دایکانی شیردەر لەکاتی بەڕۆژووبونیاندا
12:20 - 17/04/2021
زەمەن-رەمەزان
بۆ خانمانی شیردەر، گه‌ر ویستیان به‌شێك له ڕۆژووه‌كان یان تێكڕای مانگی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بێت، هه‌ندێ ئامۆژگاری خۆراكی و ته‌ندروستی هه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ پاراستنی پێكهاته و بڕی شیره‌كه بۆ دابینكردنی بۆ مناڵه شیره‌خۆره‌كه‌ی، پێویسته دووربكه‌وێته‌وه له‌و وته هه‌ڵانه‌ی كه ده‌رباره‌ی خانمانی شیرده‌ر و سك‌پڕ ده‌وترێن، به‌ڵكو پێویسته لێكدانه‌وه زانستی و ته‌ندروستییه‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن.
ئامۆژگارییه‌كان بۆ خانمانی شیرپێده‌ر، ئه‌مانه‌ن:
- له‌شت به شێداری و گه‌شی بهێڵه‌وه به خواردنی بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ند كرا‌و.
- دووربكه‌وه له خواردنه‌وه ده‌ستكرده‌كان ئه‌و شلانه‌ی كافایینیان تێدایه و كه ده‌بنه‌هۆی تێنیوتی و وشكبوونه‌وه.
- دڵنیابه له خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌یان خۆیت ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕه‌گه‌زه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌ناویاندا؛ كالسیۆم، ئاسن، مس، مه‌گنسیۆم، هه‌روه‌ها ڤیتامینه‌كان و كانزاكانی تر.
- دوو دڵ مه‌به له خواردن و به‌ده‌ستهێنانی ژه‌می به‌ربانگ به دوو قاناغ؛ یه‌كه‌م ژه‌مێكی مامناوه‌ند ڕاسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ، دووه‌م ژه‌م دوای (4 – 5) كاتژمێر.
- پارشێوكردن پشتگوێ مه‌خه، زۆر دوای مه‌خه تا كۆتا ساته‌كانی پێش بانگی به‌یانی بۆئه‌وه‌ی بتوانیت بڕێكی پێویست له‌و خۆراكانه‌ی بخۆیت، كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڕه‌گه‌زه خۆراكییه سودبه‌خشه‌كان بۆ شیره‌كه‌ت وه‌ك؛ خورما و هه‌نگوین.
- له‌بری خواردنی خۆراكه سوێر و چه‌وری و سوركراوه‌كان كه ده‌بنه‌هۆی تێنیویه‌تی و برسیه‌تی، زۆرترین بڕی سه‌وزه و میوه‌كان و سه‌رچاوه پڕۆتینیه‌كانی وه‌ك؛ هێلكه و شیر و به‌رهه‌مه‌كانی، هه‌روه‌ها چه‌ره‌زات و ناوكی تۆوه‌كان.
- بیرت نه‌چێت ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه هانده‌رن بۆ شیر لێهاتن و ڕژاندن وه‌ك؛ شۆفان كه به‌شداره له زیادكردنی شیری دایك.
له‌و بارانه‌ی كه پێویسته دایكانی شیرده‌ر ئاگاداریان بن، له‌كاتی به‌ڕۆژووبوونیان ئه‌مانه‌ن:
- ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بوبێت.
- ئه‌گه‌ر مناڵه شیره‌خۆره‌كه‌ت تووشی گرفته ته‌ندروستییه‌كان یان له باری نائاسایی و دڵته‌نگ بوو و زیاد له باری ئاسایی ده‌گریێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی: م. ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له ڕووه‌كناسی میللی
سه‌رچاوه: العائلتي