کوردستان

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌

01:44 - 08/04/2021 117 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر



ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیارەكانی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە كاتژمێر (8)ی ئەم شەو تاوەکو (2021.4.12) لە قەزایی ناوەند و سەرجەم قەزا و ناحییەکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكرێن.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە، به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە.


ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: کۆبوونەوە پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(14)ی ساڵی 2021ی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندبوونی تەواوی بە سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی دووپاتکردەوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویستی بۆ دەست پێکردنی قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لە كاتژمێر (8)ی شەو تاوەکو (6)ی بەیانی گرتەبەر و سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپارد له‌ كاتژمێر (6)ی ئێواره‌وه‌ی ئەمڕۆوە ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکرێت.



داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکات، وێڕای پابەندبوون بە بڕیار و ڕێکارەکان، لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن، هەروەها هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی بەسەردان لە دەرەوەی شاری هەولێرن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە نێو شار، بەهۆی دەستپێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی بازگەکان، بەر لەکاتژمێر (8)ی شەو بگەڕێنەوە نێو شار.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement