900 کوردستان

ته‌ندروستی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌ باره‌ی كه‌سێك دوای ڤاكسین ته‌ندروستی "تێكچووه‌"

10:23 - 07/04/2021

زه‌مه‌ن_هه‌ولێر



تەندروستی هەولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه‌ ڤاكسینی وه‌رگرتووه‌ و ده‌وترێت ته‌ندروستی تێچكچووه‌، ته‌نیا پێویستی به‌ پشووه‌.



تەندروستی هەولێر، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: سەبارەت بەو بەڕێزەی کەوا نیشانە لێ دەرکەوتووە دوای وەرگرتنی پێکوتە لە ڕۆژی دووشەمە ٥/٤/۲٠۲۱ لە بنکەیەکی تەندروستی، لەڕۆژی دوایی سێشەممە ٦/٤/۲٠۲۱ تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە.

تەندروستی هەولێر ده‌ڵێت: ئەم نیشانە لاوەکیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆماوە ۲٤ بۆ ٤۸ کاتژمێر بمێنێتەوە.


به‌پێی رونكردنه‌وه‌‌كه‌، ئەم نەخۆشە ئەمڕۆ ۷/٤/۲٠۲۱ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە.

تەندروستی هەولێر ده‌ڵێت: تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بەناوبراو کردووە وبەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی ئەم بەڕێزە دەکات تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەریانەی کە تا دێننە خوارەوە.


ئه‌مرۆ ئه‌وه‌بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ مامۆستایه‌كی ئاینی دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین ته‌ندروستی تێكچووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن