468 عیراق

له‌ عێراقیش كۆرۆنا زیادیكرد

04:17 - 07/04/2021

زەمەن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار توشبووی نوێ تۆماركراون و زیاتر له‌ 30 کەسیش مردوون.

 

لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق هه‌شت هه‌زار و 331 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا پێنج هەزار و 20 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە 88.7%ه‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 37 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه‌ 13 كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن