1113 تەندروستی

سوودەکانی خواردنی زەردەچەوە لە بەیانیاندا

11:28 - 07/04/2021

زەمەن-تەندروستی

پسپۆڕان دەڵێن زەردەچەوە، بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان و کرکمین کە دژە هەوکردنەوە، چەندان سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە.

 

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، ئەگەر بەیانیان کەوچکێک زەردەچەوە تێکەڵی قاوە یان چای بکەیت و بیخۆیتەوە، دەبێتەهۆی دابەزینی کێشی لەش و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

 

پسپۆڕان ئاماژە بەوەش دەکەن، گیراوەی زەردەچەوەو چاکە جەستەش لە ژەهر پاکدەکاتەوەو لە توشبوونت بە زەهایمەر بە دوور دەخات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دەتوانرت لە بوارەکانی جوانکاری وەک قژ و پێست و دەموچاو، زەردەچەوەو ئاو و هێلکە تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە دەموچاو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن