410 عیراق

له‌ عێراق زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار تووشبوون و چاكبوونه‌وه‌ كه‌میكرد

04:10 - 06/04/2021

زەمەن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار توشبووی نوێ تۆماركراون و زیاتر له‌ 30 کەسیش مردوون.

لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق حه‌وت هه‌زار و 300 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا پێنج هەزار و 225 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە 89%ه‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 33 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه‌ 12 كه‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن