زۆرترین مردن و توشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
04:54 - 05/03/2021
زەمەن_عێراق
وەزارەتى
تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، بهپێی ئامارهكه،
ئەمڕۆ ژمارهی توشبوون و مردن زیادی كردووه.
لە 24 کاتژمێری
رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق پێنج ههزار و 127 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون
و لە بەرامبەردا سێ هەزار و 134 تووشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابهزیوه
بۆ 90.8%، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە
24 کاتژمێری رابردوودا، 30 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، لهو ژمارهیه پێنج كهسیان
له ههرێمی كوردستان بوون.