2151 کوردستان

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی ده‌ركرد

04:38 - 04/03/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم بڕیاریدا به‌ خەرجكردنی پارەی مانگی 10ی وانەبێژان.

 
بە پێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ئاڕاسته‌ی سەرجەم گەنجینەكان كراوه‌، تیایدا هاتووه‌، "لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 10ی 2020 خەرج بكرێت، بە مەرجێك لیستەكانیان لە رێگەی وەزارەتی پەروەردە، بەرێوبەرایەتی گشتی دیوان، ئاڕاستەی گەنجینەكان بكرێت و لیستەكان مۆر كرابن".

بە پێی بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێ، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەکرێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن