مردن و تووشبوون به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد
04:29 - 02/03/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە
عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ مردن به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه.
لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق چوار هه‌زار
و 690 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا سێ هەزار و 517 تووشبوو
چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابه‌زیوه بۆ 91.4%، ئەوەش بەپێى ئامارى
وەزارەتى تەندروستى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 30
توشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه یه‌ك كه‌سیان له هه‌ولێر و دوانیان له
كه‌ركوك بوون.