470 کوردستان

پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەكە ناسراوەتەوە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە

10:51 - 01/03/2021

زەمەن_سلێمانی


پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایدەكات ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد ناسراوەتەوەو ماڵەكەی پشكێنراوە، بەڵام بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتوەو هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستگیركردنی بەردەوامن لەهەوڵەكانیان.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی،بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، لەكاتی رووداوەكەدا دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكەیان كردوەو دادوەریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردوە.

وتیشی: پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە لەبەدواداچوونەكانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكە كە ناسراوەتەوە، دوای رووداوەكەش  ماڵی تۆمەتبار پشكێنراوەو لێكۆڵینەوەی تەواوەتی لەبارەیەوە كراوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، دەڵێت: تۆمەتبارەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەگەڕان بەدوایداو لەهەر شوێنێك جا لەناو شاری سلێمانی بێت یان بۆ دەرەوەی شار هەڵهاتبێت لەڕێگەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ترەوە دەستگیردەكرێت.

میدیای فەرمی یەكێتی باسیلەوەكردووە، ئەگەر تۆمەتبارەكەش بۆ پارێزگاكانی تری هەرێم وەك هەولێرو دهۆك یان هەر پارێزگایەكی تری عیراق هەڵهاتبێت ئەوا پۆلیسی سلێمانی لەڕێی پەیوەندییەكانیەوەو بەپێی ئەو بڕیارەی دادوەر بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەریكردوە دەستگیردەكرێت و دوای رێكارە یاساییەكان رەوانە دەكرێتەوە.


ئێوارەی هەینی رابردوو، لەلایەن كەسێكەوە لەبەردەم ماڵەكەی خۆی، هێرشكرایە سەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان و برینداری كرد، هەرچەندە تۆمەتبارەكە ناسراوەتەوە، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن