ئەگەر برۆکلی بخۆیت لەم نەخۆشیانە بەدوور دەبیت
12:07 - 28/02/2021
زەمەن-تەندروستی
بەهۆی ڤیتامین C ، k و کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و فۆلیک ئەسید و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسان لە برۆکلیدا چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، لەوانە:-
- ماددەی کۆلاجین زیاددەکات و دەموچاو جوان دەکات.
- خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات.
- ڕێژەی کۆلیستڕۆل و شەکرە لە خوێندا ڕادەگرێت.
- کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات.
- قەبزی ناهێڵێت و مێشک بەهێز دەکات و ناهێڵێت تووشی زەهایمەر بیت.
- ددانەکان دەپارێزێت بەهۆی کالسیۆم تێیدا.