467 تەندروستی

بەم پێکهاتەیە رەنگی لێوەکانت ئاڵ بکە

12:39 - 27/02/2021

زەمەن-تەندروستی
جوانی رەنگی لێو کاریگەری لەسەر دەموچاو هەیە، پێویستە خانمان بەردەوام گرنگی پێبدەن.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە زاری شارەزایانی بواری جوانکارییەوە بڵاویکردەوە، خانمان دەتوانن لە ماڵەوە کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ سێ کەوچک لە شەکری قاوەیی و شەبەتی سروشتی لیمۆ تێکەڵ بکرێت تا دەبێتە پێکهاتەیەک.

شارەزایان دەڵێن، ئەو پێکهاتە کە تێکەڵ کرا پاشان دەبێت بخرێتە سەر ئاگرێکی کز تا بەتەواوی خەست دەبێتەوەو دواتر دایبنێ تا سارد دەبێتەوە و ئنجا بیدە لە لێوەکانت بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

خانمان دەتوانن لە هەفتەیەکدا دوو جار دووبارەی بکەنەوە تا بەتەواوەتی لێوەکان ئاڵ و جوان و نەرم دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن