ئەگەر خەیار بخۆیت تووشی ئەم گرفتە تەندروستیانە نابیت
09:46 - 25/02/2021
زەمەن-تەندروستی
خەیار بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین و کانزاو ریشاڵەکان لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ئاو چەندین سوودی بۆ جەستە هەیە لەوانە:-
- بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان تەندروستی ریخۆڵە و گەدە دەپارێزێت.
- بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
- بەهۆی ڤیتامین سی و بی تێیدا بۆ جوانکاری و کۆ ئەندامی بەرگری لەش بەسوودە.
- بەهۆی کانزاکانی وەک کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ تێیدا ئێسک و ماسولکەکان پتەو دەکات.
- خەیار رێژەی شەکر لە خوێندا دادەزێنێت و کرداری هەرس چالاک دەکات.