سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی بامێ
09:12 - 23/01/2021
زەمەن-تەندروستی
دەیان توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بامێ یه‌كێك له‌و خواردنانه‌یه كه رێگره له توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی و له‌هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی بامێ چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و درێژخایه‌ن، له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و نه‌خۆشی ئێسهكهكان و جومگه.
بامێ رێژەیەکی زۆر لەڤیتامین سی(c) و ئەی (A) ى تیادایە لەگەڵ ڤیتامین (b6) و ڤیتامین (k1) . کەئەمانە کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەسەر کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ و ڤیتامین (k1) کاریگەری ھەیە لەسەر مەینی خوێن .
هەروەها ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تێدایە و سەرەکیترینیان ناوی (پۆلی فینۆڵ )ە،کە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە، ھەروەھا ئەم دژە ئۆکسیدە توانای چوونە ناو خانەکانی مێشکی ھەیەو پارێزگاری مێشک دەکات لە ھەوکردن ،ھەروەھا لە نەخۆشیەکانی پیری و بیرچوونەوەو ئەلزھایمەر دەتپارێزێت و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.
بامێ ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و فیتامین ئه‌ی و چه‌وری كه چه‌ندین سودی دیكه‌یان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه.