سبه‌ینێ پله‌ی گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ
09:21 - 22/01/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له هه‌ندێك
ناوچه پله‌ی گه‌رما بۆ 10 پله ژێر سفر دابه‌زییوه و سبه‌ینێش زیاتر داده‌به‌زێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و نزمترین پله‌كانی گه‌رما له حاجی ئۆمه‌ران تۆمار
كراوه كه 10 پله ژێر سفره‌وه بووه و له كانی ماسیش 7 پله له ژێر سفره‌وه
بووه.
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت،
پێشبینى دەکرێت، سبەى بەیانى پلەکانى گەرما نزمبونەوەیەکى زیاتر بە خۆیه‌وە ببینێ
بە تایبەت لە ناوچە
شاخاویەکان.