100 رۆژی یه‌كه‌م؛ مه‌له‌فه گرنگ و به‌په‌له‌كانی به‌رده‌م بایدن
09:57 - 20/01/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی
ئەمریکا رۆژی چوارشه‌ممه سوێندی یاسایی خوارد و وەک 46هەمین سەرۆکی ئەمریکا ده‌ستبه‌كاربوو،
له 100 رۆژی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا بایدن كار له‌سه‌ر چه‌ند مه‌له‌فێكی ناوخۆیی
و ده‌ره‌كی ده‌كات.
چاوەڕوان دەکرێت بایدن،
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی موسڵمانان بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دروستكردنی دیوارەکەش
لەگەڵ مەکسیک رابگرێت.
بایدن بەڵێنیدا سیاسەتەکانی
سەبارەت بە مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بگۆڕێت كه بووه‌ته هۆی
ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئەمریکا و چین. له‌گه‌ڵ گۆڕینی مامه‌ڵه‌كردن
له‌گه‌ڵ مه‌له‌فی ئێران کە لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی نزیک دەبێتەوە .
هەروەها سەرۆکی هەڵبژێردراو
بەڵێنیداوه بە گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، وەک به‌ستنی ده‌مامك
بۆ 100 ڕۆژ، پلاندانان بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانەکان و دابەشکردنی 100 ملیۆن ژه‌مه
ڤاكسین لە 100 ڕۆژی یەکەمی سه‌رۆكایه‌تیدا.
هاوکات بایدن دەبێت لە
ناوەوە ڕووبەڕووی ئەمریکایەکی گرفتار و کێشەلەسەر ده‌بێته‌وه، لە دوای ئەو توندوتیژیانەی
لە 6 ی کانوونی دووەم دا له کاپیتۆڵ روویاندا‌و بووە هۆی دووباره گرتنبهبهری
رێكار بۆ لادانی تره‌مپ.
چاک هیگل، وەزیری بەرگری
سه‌رده‌می ئۆباما‌و سیناتۆری دێرین بۆ سیاسەتی دەرەوە بە گۆڤاری فۆرین پوڵسی راگه‌یاندووه:
ئەوەی پێویستە بایدن ئەنجامی بدات لە100 ڕۆژی یەکەمدا، ئه‌وه‌یه دەبێت دەستبەجێ
بجوڵێتەوە بۆ بنیاتنانەوەو گەڕاندنەوەی هاوپەیمانێتیەکانمان و دڵنیاکردنەوەی هەموو
لایەک له‌وه‌ی ئەمریکا لە پێشەنگیدایە .
چین
پێشبینی دەکرێت شێوازی
توندی تره‌مپ لە چین لە سه‌رده‌می بایدن بەردەوام بێت، بەڵام لە هه‌ماهه‌نگیه‌كی کەمتر
و نزیکتر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی.
ڕەنگە یەکێک لە خاڵه
ناكۆكانی نێوانیان کە لەوانەیە به زووی له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه وەڵام بدرێته‌وه،
په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی تره‌مپ بۆ هه‌ڵگرتنی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی
نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكا و هاوتا تایوانیهكانیان، كه چین پێیی وایه به‌شێكه
له خاكه‌كه‌ی.
ڕۆی چەنگ، یاریده‌ده‌ر
له پەیمانگای کیسنجەر بۆ توێژینه‌وه، وتی:"پێدەچێت پەکین سەرنج بخاتە سەر وەڵامەکەی
لەسەر تایوان، نەک ڕاستەوخۆ لەسەر ئەمریکا، یەکێکی تر لە بەرەنگارییە سەرەتاییەکان
چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤه له‌لایه‌ن چینه‌وه له
هۆنگ كۆنگ، لەم مانگەدا دەیان په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانی دەستگیرکردووه.
بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممەی
مایک پۆمپیۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ تۆمەتبارکردنی چین بە جینۆساید بەرامبەر
بە ئویغورەکان و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی بەرامبەریان " کاری بایدن
ئاسانتر ناکات " .
بایدن لە مانگی کانونی
یەکەمی ڕابردوودا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند: هیچ هەنگاوێک دەستبەجێ نانێت
بۆ بەرزکردنەوەی گومرگ، کە سەرۆک ترامپ دایسەپاندبو . پسپۆڕان پێشبینی دەکەن بایدن هاوپەیمانێتییەکی
دیموکراسی ڕۆژئاواییانه لە دژی چین پێکبهێنێت .
ڕوسیا
ئیدارەی تره‌مپ سیاسەتی
توندی لەگەڵ ڕوسیا هه‌بووه ئه‌وه‌ش بە ڕابەرایەتی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
بووه.
بایدن لیستی بەرەنگارییەکانی
ئاسایشی نەتەوەیی بە میرات بۆ ماوه‌ته‌وه کە ڕوسیا ده‌گرێته‌وه، کەمتر لە دوو هەفتە
دوای دەست بەکاربوونی بایدن، پەیمانی "ستارت"ی نوێ لەگەڵ ڕوسیا كۆتایی دێت، كه پرۆسه‌ی
چاودێری گه‌وره‌ترین دوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی له جیهاندا له خۆده‌گرێت، بایدن و ڕوسیاش
ویستی خۆیان بۆ درێژکردنەوەی ئەو پەیماننامەیە دەربریووه.
ئاڵنگارییه‌كی له
پێشینه‌ی بایدن، چۆنیه‌تی وەڵامدانەوەی هاککردنی لانی کەم دەیان دەزگای فیدراڵی ئەمریکا
ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بۆری غازی نۆرد ستریم 2 کە ڕوسیا بە ئەڵمانیاوە پەیوەست دەکات کە
نزیک دەبێتەوە لە تەواوبوون سەرەڕای هەوڵی شێتانەی واشنتۆن بۆ پوچەڵکردنەوەی پڕۆژەکە،
له‌گه‌ڵ ژه‌هراوی و دەستگیرکردنی ئەم دواییەی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی
ڕوسیا.
ئێران
ئێران ئێستا 12 ئەوەندەی
ئەو یۆرانیۆمە دەوڵەمەندکراوەی هه‌یه كه له ڕێکەوتننامەی ناوه‌کیدا ڕێگە پێدرا،
ئه‌وه‌ش هێزی زیاتری پێده‌به‌خشێت له‌سه‌ر مێزی دانوستان.
بایدن به‌ڵێنیداوه کە
بگەڕێتەوە بۆ پرۆسه‌ی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران، بەڵام هەنگاونانی ئێران بۆ زیندووکردنەوەی
بەرنامە ناوەکییهكهی، وا ده‌كات رێككه‌وتنێكی نوێ كارێكی ئاسان نه‌بێت.
ئیدارەی تره‌مپ لە ڕۆژانی
کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، چەند سزایەکی زیاتری بەسەر ئێران‌دا سەپاند، لە ڕۆژی هەینیشدا
گەڕێکی دیکە ڕایگەیاند، کە ئه‌وه‌ش وایكرد تەنگژە لەگەڵ تاران‌دا زیاتر بكات.
هەندێک لە بەرپرسانی پێشوو
پێشبینی دەکەن سەرۆکی نوێ مامەڵەیەکی توند لەگەڵ تاران‌دا بکات بە بەکارهێنانی
سزاکانی سه‌رده‌می تره‌مپ.
کۆتایی هێنان بە جەنگەکان
بۆ هەمیشە؟
وەک سه‌رۆكی پێش خۆی،
بایدنیش بەڵێنیداوه کۆتایی بە "جەنگەکان بۆ هەتا هەتایە" بهێنێت، ئاماژەی
بە فراوانبوونی سەربازی ئەمریکا کرد له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
كه به گران له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه.
ئیدارەی تره‌مپ، ره‌وشێكی
ناجێگیر بۆ بایدن له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا به‌جێهێشتووه، بەشار ئەسەدی سەرۆکی
سوریا لە دەسەڵاتدا ماوه‌ته‌وه به پشتیوانی ڕوسیا و ئێرانیەکان، هەروەها گرژی لەگەڵ
تورکیا لەسەر بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئەو شەڕڤانە کوردانەی هاوکاری هەڵمەتی
دژە داعشیان کردووە.
کەمتر لە هەفتەیەک بەر
لە ده‌ستبه‌كاربوونی بایدن، کریستۆڤەر میلەر وەزیری بەرگری کاربەڕێکەر ڕایگەیاند:
سوپای ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق بۆ 2500 کەس کەمکردوەتهوه.
ئەوروپا
واچاوه‌ڕوانده‌كرێت بایدن
بەردەوام بێت لە پاڵپشتی هاوپەیمانیهتی ناتۆ بۆ ئەوەی زیاتر لە بەرگریدا خەرج بکەن،
بەڵام لەوانەیە لە هەوڵەکانی تره‌مپ بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو سەربازانەی ئەمریکا
کە لە ئەڵمانیا دابوون، پاشەکشە بکات.
سعودیه
ئیدارەی تره‌مپ تا رادەیەك
پشتگیری سعودیەی کرد، بەڵام بایدن رێوشوێنێکی تر دەگرێته‌به‌ر، ئێڤەرێل هاینس کاندید
بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی رایگەیاند: راپۆرتی هەواڵگری لەسەر کوشتنی جەمال
خاشقچی رۆژنامەنووس بۆ کۆنگرێس به‌رز ده‌كاته‌وه.
لە مانگی تشرینی یەکەمدا،
بایدن وتی: ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ سعودیه هەڵدەسەنگێنین، کۆتایی بە پشتگیریی ئەمریکا
بۆ شەڕی سعودیە لە یەمەن دەهێنین، دڵنیاشبن ئەمریکا سازش لە بەهاکانی ناکات بۆ فرۆشتنی
چەک یاخود کڕینی نەوت".
بەڵام بە ڕەچاوکردنی
گرنگی جیۆستراتیژی ڕیاز بۆ ئەمریکا، دیار نییە بایدن بە شێوەیەکی بەرچاو پەیوەندییەکانی
ئەمەریکا و سعودیە دەگۆڕێت یان نا .
ئیسرائیل
لە سایەی تره‌مپدا ئیسرائیل
بووە جێگه‌ی سه‌رنجی گەورەتر لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، تره‌مپ هاوکارییەکانی بۆ
فەلەستینییەکان بڕی، دانی بە قودس نا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و باڵیۆزخانەی ئەمریکاشی
بۆ ئه‌وێ گواسته‌وه.
ئیدارەی تره‌مپ یارمەتی
ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و چوار وڵاتی عه‌ره‌بی داوە، ئەو سەرکەوتنە
دیپلۆماسیانەی کە بەرپرسانی باڵای تره‌مپ دەڵێن یاساکانی یارییه‌كی مێژوویی له ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاستی گۆڕیوە.
ئیدارەی بایدن پێدەچێت
هەڵوێستی بێلایەنتر بگرنەبەر و بایدن کە ڕەخنەی لەگۆڕانکارییەکانی تره‌مپ گرتووە،
بڕیارەکەی بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکە بۆ قودس بە "کورتبین و بێمانای" وەسف
کرد، بەڵام لە هەڵمەتەکەیدا وتی، کە باڵیۆزخانەکە لەوێ دەهێڵێتەوە.
کۆریای باکوور
سەرەڕای لوتکەکانی نێوان
سەرۆک تره‌مپ و کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکور، بەڵام کۆریای باکور بەرهەمهێنانی
موشەکێکی بالیستی نوێی ژێردەریایی ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش پێویستی به وه‌ڵامی ئیداره‌ی
بایدن ده‌بێت.
کیم لەوتارێکدا هەفتەی
ڕابردوو لە کۆنگرەی هەشتەمی حزبه‌كه‌یدا، پلانی گه‌شه‌پێدانی پەرەپێدانی چەکێكی نوێ
ئاشکراکردو ڕوونیکردەوە کە ئیدارەی نوێی لەواشنتۆن هیچ لە ڕەفتاری ڕژێمه‌كه‌ی ناگۆڕێت.
كۆرۆنا
بایدن تیمێکی 13 ڕاوێژکاری
تەندروستی ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیه‌ی كۆرۆنا، چاوەڕواندەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا
بایدن بڕیاری دووبارە چوونەوهی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ناو رێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی بدات.
بایدن پلانێکی گەورەی یارمەتی
ئابووری و چاودێری تەندروستی ئاشکرا کرد به‌بڕی یه‌ك تریلیۆن و 9 ملیار دۆلار به
ئامانجی به‌رگرتن به ڤایرۆسی كۆرۆنا.