ئەو خواردنانە چین کە نابێت خانمانی دووگیان بیخۆن؟
11:34 - 17/01/2021
زەمەن-تەندروستی
هه‌ندێك خواردن بۆ باری ته‌ندروستى خانمانی سكپڕو كۆرپه‌كه‌یان مه‌ترسیداره،پێویسته ئه‌وانه‌ى دووگیانن زانیارى ته‌واویان هه‌بێت له‌سه‌ر خواردنه قەدەغەكراوه‌كان.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن،" خوارده‌مه‌نییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بۆ دووگیان ده‌بێته هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى ئافره‌تانى دووگیان و له‌بارچوونى كۆرپه."
ئەو خواردنانەی نابێت خانمانی دوو گیان بیخۆن ئەمانەن:-
١- پێویسته گۆشت زۆر به باشى بكوڵێت،چونكه گۆشتى خاو مه‌ترسیداره بۆ تووشبوونى كۆرپه به به‌كتریا.
٢- گرنگه ئافره‌تانى دووگیان خۆیان له هێلكه‌ى سوره كرا‌و به دوور بگرن،باشتر وایه هێلكه‌ى كوڵاو بخۆن.
٤- گیراوه‌یه‌كى ئاماده‌كراو، وه‌ك شیر‌و شه‌ربه‌تى پاكه‌ت،بۆیه باشتر وایه خۆى ئاماده‌ى بكات.
٥- خواردنه‌وه‌ى زۆرى قاوه‌و چا بۆ له‌بارچوونى كۆرپه مه‌ترسیداره.