1100 تەندروستی

زیانەکانی لەبەرکردنی پانتۆڵی تەسک

01:04 - 16/01/2021

زەمەن-تەندروستی

توێژینەوەیەکی بەریتانی نوێ کە لە گۆڤاری ( زانستی دەمارەکان و نەشتەرگەری و پزیشکی دەروونی ) دا بڵاوکراوەتەوە ، هۆشداری دا لەسەر زیانەکانی لەبەرکردنی پانتۆڵی جینزی تەسک ( skinny jeans ) لەسەر تەندروستی خانمان .


جینزی تەسک دەبێتە هۆی تووش بوونی خانمان بەوەی کە پێی دەوترێت (متلازمة الحيز المقصورة ) ( compartment syndrom ) ئەمەش واتە زۆر بوونی فشار لەناو منداڵدانی خانماندا کە ژمارەیەکی زۆر ماسولکە و دەمار لە خۆ دەگرێت و دەبێتە هۆی تێک چوونی سوڕی خوێن و باش نەچوونی خوێن بۆ ئەو بەشانەی لەش .


وئەم کێشە تەندروستییەش زیاتر تووشی قاچەکان و قۆڵ دەبێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی گرێ و سڕبوون .


هەرچەند پانتۆڵی ( جینزی سکینی ) زیاتر بپۆشرێ ئەوا ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی (السيلوليت ، Cellulite ) زیاتر دەبێت کە ئەمیش بریتیە لە دەرکەوتنی بەرزایی لەسەر پێستی ڕانەکان کە لە توێکڵی پرتەقاڵ دەچێت ، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی سووڕی خوێن و باش نەڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەو ناوچانە دروست دەبێ لەڕێی ئەو فشارە زۆرەی کە پانتۆڵەکە لەسەر پێست دروستی دەکات .


بۆ دوور کەوتنەوە لەم کێشە تەندروستیە مەترسیدارە توێژینەوەکە ئامۆژگاری خانمان دەکات کە مۆدێلە فراوانەکانی پانتۆڵی جێنز لەبەر بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن