مەترسییەکانی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز
11:19 - 14/01/2021
زەمەن-تەندروستی
پێڵاوى پاژنه به‌رز چه‌ند زیانێكى ته‌ندروستى هه‌یه،له ئێستادا توێژه‌ره‌كانى بوارى ته‌ندروستى داوا له خانمان ده‌كه‌ن به‌پێى به‌رزى ماوه‌ى له‌پێكردن دیارى بكه‌ن.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له‌مباره‌وه هۆشیارى ئه‌وه به خانمان ده‌ده‌ن،"پێڵاوى پاژنه به‌رز، خانمان تووشی نه‌خۆشییه‌كانى به بڕبڕه‌یى پشت، هه‌وكردنى جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ، مێشك ده‌كات،ده‌بێته هۆى په‌ستانێكى تۆندى پێیه‌كان، ناڕێكى هاوسه‌نگى له كاتى ڕۆیشتن یاخود ڕاوه‌ستان"، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پێویسته خانمان بۆ سه‌لامه‌تى خۆیان، به پێوانه‌ى به‌رزى پاژنه‌ى پێڵاوه‌كانیان ماوه‌ى له‌پێكردنى پێڵاوى پاژنه به‌رز دیارى بكه‌ن.
ڕێنماییه‌كانی لە پێکردنی پێڵاوى پاژنه به‌رز به پێى كاتژمێر:
- ئه‌و پێڵاوه‌ى به‌رزى پاژنه‌یى(4)سنتیمه‌تره پێویسته رۆژانه ماوه‌ى چوار كاتژمێر له‌پێ بكرێت.
- ئه‌و پێڵاوانه‌ى به‌رزى پاژنه‌یان (5 بۆ7)سنتیمه‌تره، پیویسته ته‌نها له بۆنه‌یى گرنگى وه‌ك ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرى بۆ ماوه‌ى(3)كاتژمێر له‌پێ بكرێت.
- ئه‌و پێڵاوانه‌ى كه به‌رزى پاژنه‌یان(9)سانتیمه‌تره،بۆ ڕۆیشتن به به‌رزایدا ده‌بێت بۆ ماوه‌ى (1)كاتژمێر زیاتر له‌پێ نه‌كرێت.