914 کوردستان

گۆڕانكاری لە سەرجەم پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆدا دەكرێت

02:06 - 13/01/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

 

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان جەختیكردەوە، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانیدا دەكات.

لە رێوڕەسمی گۆڕانكاری لە ژمارەیەك پۆستی ئیداری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە قەزای سۆران، لیوا تاریق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان.

وتیشی، "پێشتر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكەمەتی ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە كە گۆڕانكاری لە سەرجەم پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت، ھەر لە بنكەی پۆلیسەوە تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی، ئێستا گۆڕانكارییەكان دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن