په‌رله‌مان درێژه به گفتوگۆكانی ده‌دات له‌باره‌ی بودجه‌وه
11:59 - 13/01/2021
زه‌مه‌ن_به‌غداد
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه بۆ درێژه‌دان به
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می
بۆكراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2021، كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق دانیشتنی ژماره 35ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، له خاڵی هه‌شته‌میدا هاتووه، ئه‌مڕۆ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پڕۆژه
یاسای بوودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021.