لە سبەینێوە باران دەستپێدەکات
01:30 - 04/10/2026
زەمەن_هەواڵ
دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند: لە سبەینێوە باران بارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەستەی كەشناسیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا پێشبنیەكانی خۆی بۆ رۆژانی داهاتوو ئاشكرایكرد و ئاماژەی بەوەدا، لە سبەینێوە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەی ناوەڕاست و باكور و هەرێمی كوردستان دەبێتە هەوری تەواو باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت،هەروەها هەرەبروسكەشی لەگەڵدا دەبێت.
دەشڵێت: شەپۆلی بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارینیش لە سەرانسەری عیراقدا هەیە و لەگەڵ بارانەكەدا پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.