552 تەندروستی

کاتێک سیر و پیاز دەخۆیت چۆن چارەسەری بۆنی ناخۆشی ناو دەمت دەکەیت؟

10:54 - 13/01/2021

زەمەن-تەندروستی

سیر و پیاز دوو خواردنن چەندین سوودی تەندروستییان بۆ جەستە هەیە و تام و چێژی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام بۆنەکەی بێزارکەرەو پاش خواردنی بۆنێکی ناخۆش لە دەمەوە دەردەچێت.

بۆ چارەسەر کردنی بۆنی ناخۆشی دەم بەهۆی خواردنی سیر و پیازەوە دەتوانیت ئەم رێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت، لەوانە:-

- دوای خواردنی سیر و پیاز دەستەکانت بشۆ.
- گرنگی بە خواردنی میوەی سروشتی بدە بەتایبەت ترشەکان.
- شوشتنی ددانەکان و پاکردنەوەی نێوان ددانەکان بە پەتی تایبەت.
- غەرغەرەکردنی ناو دەم بە ماددەی دووەم ئۆکسیدی کلۆر.
- خواردنی زەیتی نەعنا یان تەرخون یان درەختی خورما.
- خواردنەوەی چای سەوز.
- بنێشت خواردن کە تامی نەعنا بدات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن