لە ٨ى مارسدا پێشوازى لە ١٥٠ ژنى رزگار بووى دەستى داعش دەکرێت
11:09 - 08/03/2019
زەمەن پرێس:
ئەمڕۆ ١٧٥ هاوڵاتى ئێزیدى رزگار بووى دەستى داعش لە سوریاوە دەگەنەوە ناو کەس و کاریان و لەلایەن هاوڵاتیانى ئێزیدیەوە پێشوازیان لێدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینى لە ڕۆژی جیھانی ژناندا(٨ى مارس) هاوڵاتیانى شنگال لە پەرستگاى لالش پێشوازى لە 150 ژن و ٢٥ منداڵى رزگاربووى دەستى داعش دەکرێت کە بەشێکیان لە چەند رۆژى رابردوو رزگار کراون و بەشێکى دیکەشیان بڕیارە ئەمڕۆ بگەنەوە شنگال.
ئەو هاوڵاتییە ئێزیدیانە لە لایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە گوندى باغۆزى سوریا لە دەستی داعش ڕزگار کراون.
لەئێستادا لە پەرستگاى لالش ئامادەکارى دەکرێت بۆ پێشوازیکردن لەو ژن و منداڵانەى کە ئازاد کراون و دەگەڕێنەوە ناو کەس و کاریان.