ژنان یاداشتێک دەدەنە پەرلەمانى کوردستان
09:25 - 08/03/2019
زەمەن پرێس:
ژمارەیەک لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و ژنانى ناوچە جیاوازەکانى هەرێم یاداشتێک بە شەش هەزار ئیمزاوە دەدەنە پەرلەمانى کوردستان.
له شاری هه‌ولێر، شه‌ش هه‌زار واژۆ هاوپێچی یاداشتێكی داواكاریی راده‌ستی په‌رله‌مان كرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی كه‌مپنێكدا له‌لایه‌ن رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی و ده‌زگای (كه‌ركوك ناو) كۆكرایه‌وه كه له شوباتی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێكرد.
شۆخ محەمەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە ڕێكخراوی وادی ئەڵمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند"بەبۆنەی ٨ی مارس یاداشتێكمان پێشكەش بەپەرلەمانتاران لەفراكسیۆنە جیاوازەكان كرد، بەمەبەستی جێبەجێكردنی تەواوی یاسایی ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١١ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی".
ئاماژەى بەوەشکرد، له یاداشتی داواكاریی هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پێویستی كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ر و شوێنی داڵدانی ئه‌و ژنانه‌ی روبه‌روی توندوتیژی بونه‌ته‌وه.
شۆخ محەمەد، باسى لەوەشکرد، ئامانجێكی تری واژۆ و یاداشته‌كه گرنگیدانه به هۆشیاری له‌باره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.