بەرێوەبەری ناحیەی جەلەولا: كروییەكان دەرگای ناحیەیان داخستوە و نایەڵن دەوام بكەم
09:03 - 24/12/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا ئاشكراى ده‌كات، 9 مانگە لەلایەن ژمارەیەک چەکداری عه‌شیره‌تى كرویی كه ئێستا سه‌ر به میلیشیا شیعیه‌كانن، ده‌رگاى ناحیه‌كه داخراوه و ناهێڵن ده‌وام بكات، خۆیشی ناحیه‌كه‌ى به‌جێهێشتوه.
یەعقوب لهێبی، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دەڵێت: "ژمارەیەک چەکداری سەربە عەشیرەتی کروی، کە پێشتر داعش بون و ئێستا چونەتە ریزی هێزە شیعیەکانى وه‌ك عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قه‌وە، سەرقاڵی دروستکردنی خانوی تەجاوز بون، بەڵام ئێمە لەسەر فەرمانی پارێزگاری دیالە خانووەکانمان روخاندن، ئەوانیش لەبەرامبەردا چونەتە دادگا و سکاڵایان لەسەرم تۆمار کردوە گوایە لەکاتی باڵادەستبونی کورد دا، خانوەکانم روخاندون، بۆیە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکردوم."
بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا کە سەرۆک عەشیرەتێکی عەرەبی سونەیە، پێشتر لەسەر پشکی کورد پۆستەکەی وەرگرتوە وتیشی: "له رۆژی 16/3ی ئەمساڵەوە، هێزەکانی عەسایب دەرگای ناحیەیان داخستوە و ناهێڵن دەوام بکەن".
سەبارەت بەوەی لە ئێستادا کێ وەکو بەڕێوەبەری ناحیە کاروباری دانیشتوانی ناحیەکە بەڕێوە دەبات؟ یەعقوب لهێبی، وتی: "کەس دەوام ناکات، من داوای مۆڵەتم کردوە، چاوەڕێم بزانم کێ وەکو وەکیل رادەسپێرن."
دەشڵێت: "پێگه‌ى كورد له ناحیه‌كه لاوازبووە له‌به‌رامبه‌ر باڵاده‌ستبونى چه‌كدارانى هۆزی كرویی كه ئێستا چونه‌ته نێو ریزه‌كانى میلیشیا شیعیه‌كانه‌وه، هه‌ر خودى ئه‌و چه‌كدارانه پێشتر له ریزی رێكخراوه تیرۆرستیه‌كانى وه‌كو قاعیده دا بون".
ناحیەی جەلەولا دەكەوێتە باشوری قەزای كەلارەوە لەرووی ئیدارییەوە سەر بە قەزای خانەقینە لە پارێزگای دیالە، دانیشتوانەكەی لە عەرەب و كورد پێكهاتوون، دەكەوێتە سنوری مادەی 140ی دەستوری عێراقەوە.