370 عیراق

بەرھەم ساڵح و ئیمانوێل ماکرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

11:01 - 02/12/2020

"زەمەن"

 

بەرھەم ساڵح سەرکۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆماری فەڕەنسا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێدا باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان کرد.

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، ھەردوو سەرۆک تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە و جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی دیالۆگ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بەرھەم ساڵح و ماکرۆن جەختیان لە گرنگی دەستەبەرکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەمەبەستی چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھەماھەنگییکردنی یەکتر لە رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کردووەتەوە.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، سەرکۆماری عێراق و سەرکۆماری فەڕەنسا لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرەکانییەوە زیان بە ئاشتی و پێکەوە ژیان دەگەیەنێت و ھێز لە خستنەوەی ناکۆکی لە نێوان ئاینە جیاوازەکان وەردەگرێ.

ھاوکات بەرھەم ساڵح لەمیانی گفتوگۆیەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەوەی خستووەتەڕوو کە گرووپە تیرۆریستییەکان ھەوڵدەدەن ناکۆکی بخەنە نێو عێراقییەکان و لەم چوارچێوەیەش موسڵمان، کریستیان، ئێزدیی و پێکھاتەکانی دیکە بکەنە ئامانج.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن