مەسرور بارزانی داوایهك له هاوڵاتیان دهكات
08:57 - 29/11/2020
زهمهن – ههولێر
سەرۆکی حکوومەتی
ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت
وریای خۆمان بین و هۆشدارییشیدا کە ئەگەر پابەندی رێنماییەكان نەبین، ژیان و تەندروستی
هەموو کەسێک دەخەینە مەترسییەوە.
مەسرور بارزانی
لە ئەکاوتنی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "COVID-19 هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت وریای خۆمان بین".
مەسرور بارزانی
داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک ببەستن و نووسیوویەتی
"تەنها بەپێکەوەبوون دەتوانین بەردەوام بین لە رێگریکردنی زیاتربوونی ژمارەی
نوێی تووشبووان".
سەرۆکی حکوومەتی
ھەرێمی کوردستان هۆشداریی داوە لە پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و نووسیوویەتی
"ئەگەر پابەندی رێنماییەكان نەبین، ژیان و تەندروستی هەموو کەسێک دەخەینە مەترسییەوە".
ئەم پەیامەی سەرۆکی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی
کۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان رووی لە داکشان کردووە.
بە گوێری دوایین
ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٩٥ هەزار و ٨٩٧ کەس کە لەنێویاندا سێ هەزار و ١١٨ کەس
بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٥٩ هەزار و ٦٢٦ کەس دوای چارەسەری
پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.