فه‌رمانده‌ی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
07:04 - 22/11/2020
"زەمەن"
لیوا مه‌حمود بێسه‌ری فه‌رمانده‌ی لیوای تایبه‌تی
سكرتاریه‌تی مام جه‌لال به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
لیوا مه‌حمود بێسەری، دوای
توشبوونی بە ڤایرۆسی کورۆنا بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،
پارێزگاری سلێمانی، رایگه‌یاند: لیوا
مه‌حمود بێسه‌ری و لیواکانیان و پلەدارو ئەفسەرو پێشمەرگەکانیان؛ هاوکارو
پشتیوانێکی دڵسۆز‌و جوامێر‌و پابەندیی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئارامیی
پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بوون.
بەناوی پارێزگای
سلێمانییەوە؛ پرسەو پەژارەو خەم و ماتەمینیی خۆی بۆ کۆچی راگه‌یاندووه، كه "براو هاوڕێ و هاوکار" ناویبردووه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه
له هه‌رێمی كوردستان، تائێستا 93 هه‌زار و 433 كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و دوو هه‌زار
و 994 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات سەرۆکایەتیی یەکێتی
نیشتمانیی کوردستان، رایگه‌یاند: مەحمود بێسەری، پێشمەرگەو فەرماندەیەکی بەدسپلینی
سەربازی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، لەبەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا پێیسپێردرابێت،
دڵسۆزانەو لێبڕاوانە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێکردووە.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه،
لە تەمەنی لێپرسراوێتیشی وەک فەرماندەی لیوای سکرتاریەتی سکرتێری گشتی، فەرماندەیەکی
دڵسۆز‌و بەئەمەک و سەر ڕاستبوو، کەنمونەی فەرماندەو پێشمەرگە و لێپرسراوبوو.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی
ده‌ڵێت: لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا، جێی نیگەرانی و خەمی قوڵمانە، وەک سەرۆکایەتیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆمان بەشداری خەم و پەژارەی کەسوکارو خزمانی بێسەری دەزانین.